Helebce Halabja Halabja poisongas attack On March 16, 1988 chemical weapon, a photo by Kurdistan Photo كوردستان on Flickr.
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
... ئه‌مشه‌و زریان ده‌یچێنێت
ته‌م‌و مژ دایده‌پۆشێت
مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت
گه‌رووی به گزنگ ته‌ڕكه‌ن
زامه‌كانی به شیلان
به گۆرانی دایپۆشن
یان به سه‌وزیی دارستان
سه‌ری به شه‌پۆلان كه‌ن
با ئه‌م شه‌وه رایژێنێت
باڵای له هه‌ور بگرن
بروسكه‌و – با – ده‌چێنێت
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
منداڵێكی لاساره
شار به‌رده‌باران ده‌كات
مانگ ده‌كات به كۆلاره
سواره, چ شۆڕه‌سوارێك
ئه‌سپی هه‌تاو زین ده‌كات
به گۆرانی‌و تیشك‌و ماچ
سه‌ر زه‌مین به‌رین ده‌كات
با كه‌ژاوه‌ی له گوڵ بێت
یان له په‌لكه‌زێڕینه
زه‌ماوه‌ندی خوێن ده‌گرێت
ئه‌م شه‌و پاشای ئه‌ڤینه
ئاشقێكی لاساره
بروسكه‌و – با – ده‌چێنێت
به ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
مانگه‌شه‌و ده‌یفڕێنێت
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar