( پێ، دال، کاف)م
گەر دەپرسی
من کێم قوربان
ئەمن مێژووی ئەم میللەتەم
وەرە پەڕ پەڕ
هەڵمدەوە...
بمخوێنەوە...
سا وەرە گۆو وەڵام دەوە...
گەر دەپرسی
چۆن و لەکوێم
ئەمن ئێستام، من سەردەمم...
ئاوەدانی و
سایەی سەدان کاکە مەمم...
گەر دەپرسی
بۆ کوێ بۆ چی ڕێگا دەبڕم
ئەمن ئاسۆم...
لە خەمی ئێوەو ئەوان و
لەخەمی تۆم...
بەرەو پیلی هەرچی کوردە
تیشک ئاسا
بلەز دەڕۆم...
گەر دەپرسی
من کێم قوربان
ئەمن دوێنێ و ئەمڕۆو سبەم...
پێ داڵ کافم
مژدەی نوو ڕۆژ بۆ ئاخ دبەم...
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar