tisdag 17 september 2013

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان


به‌ شێوازى هێمنانه‌و شارستانیتان له‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنداو به‌ ڕه‌فتارى جوان و ڕێزگرتنتان له‌ خه‌ڵکى سلێمانى و لایه‌نگرانى حیزبه‌کانى دیکه‌، نمونه‌یه‌کى به‌رزتان پێشکه‌ش کرد و بوونه‌ نیشانه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ئیلتزام به‌ پرینسیپه‌کانی پارتایه‌تی و فه‌رمانه‌کانى سه‌رۆک بارزانى و ڕێنمایه‌کانى سه‌رکردایه‌تی و یاساو ڕێساکانى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌ ، ئێوه‌ بوونه‌ته‌ جێى باس و ئیعجابى هه‌موو دانیشتوانى ئه‌م شاره‌ خۆراگره‌.
له‌ ڕۆژانى داهاتووداشدا له‌ ئێوه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت درێژه‌ به‌و جۆش و خرۆشه‌ تان بده‌ن تا پرۆسه‌ى ده‌نگدان ته‌واو ده‌بێ و به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى خۆتان و پارتى دیموکراتی کوردستان ده‌چننه‌وه‌ .
چاوه‌ڕوانى و دڵنیایی هه‌موومان له‌ ئێوه‌ى تێکۆشه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆژى 21 / 9 به‌ هه‌مان تین و تاوى ڕۆژانى ڕابردووه‌وه‌ و له‌ژێر دروشمى (پێکه‌وه‌ به‌ره‌و کوردستانێکى گه‌شتر) بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ لیستى ژماره‌ 110 ، لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان ، لیستى ئاوه‌دانى و ئاشتى و سه‌قامگیرى ، لیستى سه‌ربه‌خۆیی و ئازادى و خۆشگوزه‌رانى بده‌ن و کوردستانه‌ ئازیزه‌که‌مان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر ببه‌ن .
بژى کورد ، بژى کوردستان

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar