måndag 11 april 2011

anfal barzanekan

ئێستا لە حزوری رۆحی پاكی ئەم پەپولە شەهیدانەین ئەم منداڵە ساوایانانە كە لە سێ مانگ هەتا دە ساڵ و ئەو دایكە گیاندارانەی كە هیچ شەرعیەتێك و یاسا و عورفی دنیا نییە رێگە بدات بە دڵ رەقی و دڕندەی بكوژرێن، ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی، كە ناسنامەی نەتەوەییان كورد بوو كەس نییە پاساوێكی تاوانێكی جینۆسایدی لەو چەشنە بداتەوە هیچ بەرپرسێكی رژێمی پێشووی ئێراق ناتوانێ ئەمڕۆ بێت لێرە ڕاوەستێ و بیانوو بۆ ئەم تراژیدیە بهێنێتەوە، ئەم تەرمە بچكۆڵانە شاهیدی نەگۆڕی ئەو جینۆسایدە گەورەیەن كە لە ساڵی 1988 رووبەڕووی گەلی كوردستان بووە. هەموویشمان دەزانین كە كۆمەڵكوژی لەسەرتاسەری كوردستان چەندین ساڵ بوو بەر لە 1988یش بەردەوام بوو. ئەمڕۆ رەشەبای مەرگ بەیادمان دێتەوە كە چ بە گرتن و كوشتنی بە كۆمەڵ یا بەچەكی كیمیاوی و ژەهری كوشندەی قەدەغەكراوی دیكە لەو ساڵەدا زیاتر لە 182 هەزار مرۆڤی مەدەنی بێتاوانی كوردستان بوون بە قوربانی. هەربۆیەش دەبێ هەمیشە تێبكۆشین تا كۆڕ و كۆمەڵگەی جیهانی تاوانەكانی ئەنفال و كیمیاباران بە جینۆساید دەرهەق بە گەلی كوردستان بناسێت

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar